تورکیا به‌مزوانه‌ هێرش ناکاته‌ سه‌ر کوردی سووریا

مامۆستایەکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لای وایە کە ئەمریکا تا داڕێژرانی پلانێکی رێکۆپێک بۆ پاراستنی کوردەکانی سووریا لەو وڵاتەدا دەمێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ئاژانسی دەنگی ئەمریکا (VOA) لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە نیگەرانیی کوردەکانی سووریا لە جموجووڵەکانی سوپای تورکیا لە سەر سنوورەکانی سووریا بە تایبەت لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتەدا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، کوردەکان ئێستا بۆ پەڕینەوە لەو نیگەرانییە خەریکی گفتوگۆ لە گەڵ دەوڵەتی دیمەشق و مسکۆ وەک هاوپەیمانێکی بە هیزی سووریان و هاوکات ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی هاوبەشی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک بۆ رازی کردنی ئەمریکا و مانەوەی زیاتری هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا سەردانی واشنتۆنی کردووە.

حسێن بەگچی مامۆستای پەیوەندییە گشتییەکان لە زانکۆی تەکنیکی رۆژهەڵاتی ناڤین لەوبارەیەوە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە ئەمریکا بە بێ بوونی پلانێکی ڕێک و پێک یان کردنەوەی ناوچەیەکی ئەمن بۆ کوردەکانی سووریا، لەو وڵاتە ناکشێتەوە.

بە وتەی ئەو مامۆستایە، تورکیا بەمزووانە هێرش ناکاتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا و ئەنقەرە دەبێ بەر لە هەر هێرشێک، ڕووسیا و ئەمریکا کە پاڵپشتی کوردەکانن، ڕازی بکات و ئەوە کێشەی سەرەکیی تورکیایە.

بەگچی بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا تووشی قەیرانی ئابووری هاتووە و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا قەیرانەکەی تەشەنەدارتر دەکا، وتیشی: باشترین بژێرە بۆ تورکیا ڕێککەوتنی کوردەکان لە گەڵ دیمەشق و جێگربوونی هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لە سنوورەکانی سووریا لە گەڵ تورکیایە و بەمشێوە نیگەرانیی تورکیا لە بوونی هیزەکانی کورد لە سنوورەکانی چارەسەر دەبێت.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە مومکینە تورکیا بە هێرشی سەربازیی بۆ سەر سووریا ناچار بێت ماوەیەکی زۆر لەو ناوچەیەدا بمێنێتەوە، وتی: لەو ئەگەرەدا تورکیا ناچارە رۆژی ٣٠ تا ٤٠ ملیۆن دۆلار خەرج بکات و لە قەیرانی سیاسیی ئێستادا دابین کردنی ئەو پارەیە گوشارێکی زیاتر دەخاتە سەر دەوڵەتی ئەنقەرە.

News Code 24706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =