گەڵاڵەی واشنتۆن بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکان لە کەرکووک

ڕۆژنامەی عەرەبی نوێ ڕایگەیاند کە ئەمریکا گەڵاڵەیەکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا پێشکەش کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لە میانەی ڕا پۆرتێکدا ڕۆژنامەی عەرەبی نوێ ڕایگەیاند کە ئەمریکا گەڵاڵەیەکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا پێشکەش کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەیەکی لە نێوان کورد و عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک بەڕێوە بردووە.

لەم گەڵاڵەدا پرسی ئەمنی کەرکووک ڕادستی بەغدا دەکرێت، بەڵام ژمارەیەکی بچووک لە هێزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە بۆ شارەکە کە ئەم پێشنیارە لە لایەن تورکمانەکان و عەرەبەوە ڕەت کراوەتەوە.

شایانی باسە کە بڕیار وایە دانوستانەکان سەبارەت بەم پرسە درێژەی هەبێت.

News Code 24704

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =