بەغدا دژایه‌تی ئێران ناکات/پاڵپشتی لە گەڕانەوەی سووریا دەکەین

وەزیری دەروەی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی لە گەڵ هاوتا ڕووسەکەی جەختی کرد :به‌غدا ناچێتە هیچ بەرەیەکەوە دژی ئێران بوه‌ستێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، موحەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدار لە گەڵ سێرگەی لاڤرۆف هاوتا ڕووسەکەی جەختی کرد: هەڵوێستی عێراق بەتواوەتی ڕوونە و عێراق ناچێتە هیچ بەرەیەکەوە دژی ئێران.

حەکیم سەبارەت بە سووریاش وتی: عێراق پاڵپشتی لە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە لە ئەو کۆبوونەوەیه‌کی چڕ و پڕدا لە سەر بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سووریا قسەمان کرد. یەکگرتوویی سووریا سەرچاوەی سەرەکی سەربەخۆ بوونی ئەو وڵاتەیە. ئێمە هەروەها سەبارەت بە بوونی فەلەستین و ئێران و هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان بەغدا و مسکۆ گفتوگۆمان کرد.

News Code 24703

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =