گفتوگۆی بەرپرسانی ئەمریکا لە گەڵ عەون سەبارەت بە ئێران و حزبوڵڵا

جێگری وەزیری خەزانەداری ئەمریکا لە سەفەر بۆ لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڵ میشێل عەون دیدار و لە سەر پرسی پێوەندیدار بە ئێران و حزبوڵڵاوە لە گەڵ ناوبراو دانوستانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی ستار، میشێل عەون سەرۆکی کۆماری لوبنان ئەمڕۆ لە گەڵ مارشال بیلینگسلی جێگری وەزیری خەزانەداری ئەمریکا لە کاروباری دابین کردنی دارایی تیرۆریزم، دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە نووسراوی ئەو مێدیا، بابەتی گفتوگۆکانی عەون و بەرپرسانی ئەمریکی  پرسی پێوەندیدار بە ئێران و حزبوڵڵاوە بووە.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری لوبنان بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە توییتەردا ڕایگەیاند مارشال بیلینگلی سەرۆکایەتی وەفدێک لە بەرپرسانی ئەمریکی  لە ئەستۆ بووە کە "ئەلیزابت ڕیچارد" باڵوێزی ئەمریکا لە لوبنانیش تێیدا ئامادە بووە.

ئەو دیدارە لە درێژەی هاوکارییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و لوبنان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ تیرۆریزم ئەنجام بووە.

News Code 24700

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =