٨ ئەندامی بنەماڵەیەک لە دەیرەزوور کوژران

لە میانەی هێرشێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەک لە دەیرەزوور، ٨ ئەندامی بنەماڵەیەک کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سانا، قوربانی بوونی خەڵکی سڤیل بە هۆی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دەیرەزوور درێژەی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ناوچەی باغۆز لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزووریان بۆردمان کرد.

بە هۆی ئەم هێرشە ٨ کەس کە هەموویان ئەندامی یەک بنەماڵە بوون کوژران.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە لە میانەی حەفتەکانی ڕابردوو دەیانکەسی سڤیل بە هۆی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کوژراون.

News Code 24696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =