سەردانی بەرپرسێکی ئەمریکایی بۆ ئاڵمانیا بۆ باس لەسەر ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەرپرسێکی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ئێران سەردانی ئەورووپای کردووە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،  ناتان سلیز بۆ‌دانوستان سەبارەت بە شەڕی دژە تیرۆر سەردانی دانمارک، سوئید و نۆڕوێژی کردووە.

بڕێک لە مێدیاکانی ئەمریکا ئامانج لەم سەردانەیان دژایەتی کردنی ئێران ناو بردووە.

ئەم سەردانە دوای ئەوە ئەنام بوو کە ئەورووپا ڕایگەیاند بە زوویی سیستمێکی ماڵی تایەت بە بازەرگانی لەگەڵ ئێران دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد: ئێران سەرەکی ترین پشتیوانی تیرۆر لە جیهانە. لە ساڵانی ڕبردووش لە فەڕەنسا، دانمارک، هۆلەند، ئاڵبانی و شوێنەکانی دیکە هەوڵی تیرۆریستی داوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی داوە کە ناتان سلیز سەبارەت بە ڕەوانەی بوونی داعشییەکان لە ئەورووپاوە لە بەرپرسانی ئەم وڵاتانە گفتوگۆ دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە حاڵێکدا ئاماژەی بە بڕێک چالاکی ئێران لە وڵاتانی ئەورووپا دەکات کە لە میانەی چەند مانگی ڕابردوو ناکۆکی لە نێوان تاران و چەند وڵاتێکی ئەورووپایی بەرز بووەتەوە. فەڕەنسا و دانمارک پاگەندە دەکەن کە ئێران لە دوای کردەوەی تیرۆریستی لە ئەورووپا بووە.

هەروەها ئاڵمانیا سیاسییەکی ئێران، بە ناوی ئەسدۆڵا ئەسەدی دەستگیر کردووە کە تۆمەتبار بووە مادەی تەقینەوەی بە ژن و مێردێک داوە تاکوو کۆبوونەوەیەکی گرووپی تیرۆریستی موجاهدینی خەلق بتەقێننەوە.

News Code 24695

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =