بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هێزە عێراقییەکان توانیان شانەیەکی نووستووی گرووپی تیرۆریستی داعش بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کەرکووک دوای وەرگرتنی زانیاری ورد، شانەیەکی نوستووی داعشییەکانیان لەم پارێزگایە دەستگیر کرد.
شایانی باسە کە هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە دژی پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش کە لەم وڵاتە خۆیان شاردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە