ئامادەباشی هێزە عێراقییەکان لە سنووری سووریا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی عێراق لە سنووری سووریا لە ئامادە باشی تەواو دان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعالەم، عادڵ عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی مێدایی باسی ئامادەیی هێزە عێراقییەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعشییەکان لە خاکی سووریای کرد.

ئەو وتی: هێزە سەربازییەکانی عێراق لە سنووری سووریا لە ئامادە باشی تەواو دان تاکوو بەر بە دزەی داعشییەکان بۆ ناو عێاق بکەن.

عەبدولمەهدی زیادی کرد: یەکینە سەربازییەکان لە سنوورەکان جێگیر بوون و داعش بە هیچ لەونێک ناتوانێت دزە بکاتە ناو خاکی عێراق.

پێشتریش بڕێک سەرچاوە ئاماژەیان دابوو کە هێزە عێراقییەکان لە سەر سنوورەکان ئامادەی چوونە ناو خاکی سووریان تاکوو شەڕی داعشییەکان بکەن.

عغراق بە هۆی شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سووریا ماوەی چەند حەفتەیە بە حاڵەتی ئامادەباش دەرهاتووە و هێەکانی لە ەر سنوورەکان جێگیر کردووە.

News Code 24692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =