گفتوگۆی نتانیاهۆ و ڕووسەکان سەبارەت بە ئێران و سووریا

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لە میانەی دیدار لەگەڵ لێژنەیەکی باڵای ڕووسیا سەبارەت بە دۆخی سووریا و ئێران گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە غەدپرێس، بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لەگەڵ لێژنەیەکی ڕووسی بە سەرۆکایەتی ئەلەکساندەر لاورنتیف، نوێنەری ڕووسیا بۆ کار و باری سووریا دیداری کرد.

لە میانەی ئەم دیدارە نتانیاهۆ و بەرپرسانی ڕووسیا سەبارەت بە دۆخی سووریا و ئێران گفتوگۆیان کرد.

هەر دوولا جەختیان کرد لە بەهێز کردنی هاوکارییە ئەمنییەتییەکان لە نێوان سوپای ڕووسیا و ئیسڕائیل.

بەرپرسانی ڕووسیا لەم دیدارە جەختیان کرد لە پشتگیری کردنی ئەمنیەتی ئیسڕائیل لە ناوچەکە.

News Code 24691

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =