ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا ڕێککەوتن

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا و ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفوونی سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا و جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا سەبارەت بە سووریا قسەیان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەر دوو لا لە میانەی ئەم گفتوگۆ تەلەفوونییە سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا ڕێککەوتن.

لەم پەیوەندییە تەلەفوونییە، هەروەها سەبارەت بە نەخشە ڕێگای مەنبەج و گرنگی جێبەجێ کردنی گفتوگۆ کرا.

هەروەها پلانی سەردانی دۆناڵد ترامپ لە تورکیا بابەتێکی دیکەی گفتوگۆکانی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنیە لە نێوان کالین و بۆڵتۆندا بوو.

News Code 24688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =