تورکیا ۲۰ بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌

بوونی زیاتر له‌ ۲۰ بنکه‌ی سه‌ربازی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان کێشه‌ی نوێی له‌ نێوان تورکیا و به‌غدا ساز کردووه‌ و عێراق داوای کردووه‌ که‌ تورکیا له‌ خاکی ئه‌م وڵاته‌ بکشێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له شه‌رقول ئه‌وسه‌ت، بوونی زیاتر له‌ ۲۰ بنکه‌ی سه‌ربازی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان کێشه‌ی نوێی له‌ نێوان تورکیا و به‌غدا ساز کردووه‌ و عێراق داوای کردووه‌ که‌ تورکیا له‌ خاکی ئه‌م وڵاته‌ بکشێته‌وه‌.

به‌ پێی ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا که‌ له‌ ساڵی ۱۹۹۵ واژۆ کراوه‌، تورکیا زیاتر له‌ ۲۰ بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ دوو پارێزگای هه‌ولێر و ده‌هۆک ساز کردوه‌. گه‌وره‌ترین بنکه‌ی سه‌ربازی تورکیا، بنکه‌یه‌که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی بامڕنی له‌ باکووری ده‌هۆک، له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی گواستنه‌وه‌ ئامێره‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراقه‌.

هه‌روه‌ها تورکیا له‌ به‌عشیقه‌، باتوفا، کانی ماسی، سه‌نکی، بیکۆڤا، وادی زاخۆ، شیلادزێ و کویکی بنکه‌ی سه‌ربازی فراوانی هه‌یه‌. ناوه‌نده‌ هه‌واڵگرییه‌کانی تورکیاش له‌ مه‌عمادیه‌، باتوفا، زاخۆ و ده‌هۆک دایه‌.

شایانی باسه‌ که‌ به‌ پێی بڕیارێکی پارلمانی هه‌رێمی کوردستان له‌ ۱۲ی مه‌ی ۲۰۰۳ ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خاکی هه‌رێم دژی یاساکانی عێراقه‌ و داوا کراوه‌ که‌ تورکیا له‌م وڵاته‌ بکشێته‌وه‌، به‌ڵام سوپای تورکیا گوێ به‌ داواکاری به‌رپرسانی عێراقی تاکوو ئێسته‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ و  ئاماده‌ش نییه‌ له‌ خاکی هه‌رێمی کوردستان جوڵه‌ بکات.

News Code 24687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =