هۆشداری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بە ئەمریکا

ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق سەبارەت بە پلانەکانی ئەمریکی لە دژی ئەو وڵاتە هۆشداریان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیاالیوم"، ئەحمەد عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ سێ‌شەممە بە ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند کە پێداگریان بۆ مانەوە، نیشاندەری پلان و گەڵاڵەکانیان بۆ کردنە ئامانجی ئاسایشی عێراقە.

وتیشی: ئامادەبوونی ئەمریکا مەترسییە بۆ سەر عێراق. دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا و پێداگریان بۆ مانەوە لە عێراق بەو مانایە کە واشنتۆن پلانگەلێکی بۆ کردنە ئامانجی ئاسایشی ناوخۆیی عێراق و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە.

عەبدولجەبار جەختی کرد: دەستووری عێراق مۆڵەت بە ئامادەبوونی هێزی دەرەکی نادات و رێگە نادات کە عێراق ببێتە بنکە یان شوێنێک بۆ دەستدرێژی و پەلامار بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ یان تێوەگلان لە قەیرانی نێودەوڵەتی.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ڕاشیگەیاند: ئێمە پاش زاڵبوون بە سەر داعش، بە دوای ئاوەدان کردنەوەی وڵات و بزووتنەوە لە هەموو ڕەهەندێکی ئابووری و ئاوەدانی و خزمەتکاری و زانستی بۆ دەستەبەر کردنی داهاتووین.

News Code 24686

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =