بەهێز و زەبری سەربازی ئێران لە سووریا ناچێتە دەرەوە

فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی رایگەیاند کە تلاڤیڤ بە هێز و زەبری سەربازی ناتوانێ ئێران لە سووریا بکاتە دەرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هائارتس ، عەمیر ئێشێل فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە کۆڕبەندێک لە ڕێکخراوی توێژینەوەی ئاسایشی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئەگەرچی ئیسرائیل هیزی سەربازیی بە تاوانای هەیە، بەڵام بەو ئاستە لە هێزی سەربازی نەگەیشتووە کە بتوانێ ئێران لە سووریا بکاتە دەرێ.

ناوبراو لای وایە کە ڕووسیا دەتوانێ بە پشت‌بەستن بە پەیوەندیی باشی لە گەڵ ئێران ئەو کارە ئەنجام بدات.

ئێشێل کە جەختی لەوەش کرد: توانستێکی سەربازی کە بتوانێ ئێران لە سووریا بباتە دەرێ لە ئارادا نییە و تاقە رێگەی مومکین بۆ ئیسرائیل لەو بوارەدا ڕووسیایە.

ناوبراو کە تا ساڵی ٢٠١٧ فەرماندەی هێزی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی بووە، ئاماژەی بەوەش دا: واباشە خۆمان هەڵنەفریوێنین. شەڕ دەتوانێ ڕوو بدات و ئێمە یەک نمونەی وەک تەقینەوەی مووشەک لە سووریا بۆ "هێرمۆن"مان لە بەردەمە.

ئەوی ئێشێل ئاماژەی پێ دەدات تەقینەوەی مووشەک لە سووریا بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانە کە پاش هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر فرۆکەخانەی دیمەشق ئەنجام درا.

ئێشێل لای وایە کە لە هەلومەرجی ئێستادا یەک رێگا بۆ کۆتایی هێنان بە نیگەرانییەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە سووریا هەیە و ئەوەیش ئەوەیە کە ئەمریکا وەک کۆمەڵگای جیهانی هەنگاو بنێت بۆ جارەسەر کردنی کێشەکان.

News Code 24685

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =