هەڵمەتەکانی ئیسرائیل وەڵامی توندی ئێرانی بە دواوە دەبێت

سەرۆکی ڕژیمی زایۆنی هۆشداری دا کە درێژەی هێرشەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکەکانی ئێرانی لە سووریا دەتوانێ وەڵامی توند و بە هێزی ئێرانی بە دواوە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تایمزی ئیسرائیل، ڕووین ڕیڤلین سەرۆکی ڕژیمی زایۆنی هۆشداری دا کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەگەلی ئێرانی لە سووریا دەتوانێ تاران هان بدات بۆ وەلامدانەوەی توند و بەهێزتر لە جاران بە ئیسرائیل.

ناوبراو هۆشداریشی دا کە هەڵمەتەکانی ڕژیمی زایۆنی دەتوانێ ئەو ڕژیمە تووشی شەڕ و تێهەڵچوون لە سنوورەکانی لوبنان و سووریا بکات.

ڕیڤلین کە لە کۆڕبەندێکی ئەمنی لە تلاڤیڤ دەدوا، وتیشی: ئێران لە هەر دۆخێکدا زۆر بەهێزتر وەڵامی سیاسەتەکانیئیسرائیل دەداتەوە و ئەو وەلامەش ڕەنگە سووریا و لوبنان بێت.

شایانی باسە لە حەوتەکانی رابردوو بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی بە ڕاشکاوی باسیان لە هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئێران لە سووریا کردووە کە کاردانەوەی بەرپرسانی ئێرانی بە دواوە بووە.

News Code 24684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =