فه‌رمانده‌یه‌کی تیرۆریستی سووریا کچێکی ۱۰ سه‌ڵانی لاقه‌ کردووه‌

گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌ ناو خه‌ڵکی سووریادا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ که‌ نیشانی ده‌دات، وته‌بێژی گرووپی مه‌غاویر سه‌وره‌ ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ر کچێکی ۱۰ ساڵان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕه‌ئیول یه‌وم، له‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ محه‌مه‌د مه‌سته‌فا جه‌ڕاح، وته‌بێژی گرووپی مه‌غاویر سه‌وره‌ ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ر کچێکی ۱۰ ساڵان له‌ که‌مپی ڕه‌کبان له‌ ناوچه‌یه‌کی بیاوانی له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ نزیک ته‌نه‌ف. 

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبیلی ئه‌م که‌سه‌ تیرۆریسته‌ ئه‌نجام بووه‌، له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌که‌ کچه‌ ۱۰ ساڵانه‌که‌ ده‌گریه‌ت و داوا له‌ چه‌کداره‌ سوورییه‌کان ده‌کات بیبه‌نه‌وه‌ بۆ ماڵی دایک و باوکی.

گرووپی مه‌غاویر سه‌وره‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۵ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و به‌ پشتیوانی ئه‌مریکا ساز کراوه‌. ئه‌م گرووپه‌ بڕیار وابوو که‌ داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ربکات، به‌ڵام نیه‌توانی شه‌ڕی داعش بکات.

بڕێک سه‌رچاوه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ دوای ئه‌مه‌، عه‌قه‌به‌ به‌تاح، سه‌رۆکی ئه‌م گرووپه‌ بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی حکومه‌تی سووریا ڕای کردووه‌.

باسی ئه‌وه‌ش کراوه‌ که‌ ڤیدیۆکه‌ هین ۶ مانگ به‌ر له‌ ئێستایه‌ و له‌ لایه‌ن عه‌قه‌به‌ به‌تاحه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م گرووپه‌ دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا له‌ ده‌میشق داوای کردووه‌ که‌ مۆڵه‌تی پێبدات تاکوو له‌ ته‌نه‌فه‌وه‌ بۆ ئه‌دله‌ب بگوازرێنه‌وه‌.

News Code 24683

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =