ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق له‌ دژی داعش له‌ موسڵ

سوپای عێراق له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێکی نوێ، هێرشی کرده‌ سه‌ر پاشماوه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ ڕۆژئاوای شاری موسڵ.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومریه‌ نیوز، سوپای عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ ئۆپراسیۆنی نوێ له‌ دژی پاشماوه‌کانی داعش له‌م وڵاته‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ به‌ره‌ی ڕۆژئاوای شاری موسڵ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام بووه‌.

هێزه‌کانی سوپای عێراق له‌ میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ توانیان یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌ مه‌ترسیداره‌کانی داعش بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بکه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دوێنێش له‌ میانه‌ی هێرشێکی دژ به‌ تیرۆریسته‌کان له‌ موسڵ ۶ ئه‌ندامی داعشییه‌کان ده‌ستگیر کران.

News Code 24679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =