ئێران و سووریا ١١ رێککەوتنی هاوکارییان واژۆ کرد

دانوستانەکانی نێوان بەرپرسە باڵاکانی ئێران و سووریا بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی سووریا لە دیمەشق بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی وەتەن نووسی: دیمەشق و تاران  لە بوارەکانی ئابووری، زانستی، فەرهەنگی، ژێرخانی و خزمەتگوزاری و سەرمایەدانەری و خانووبەرە ۱۱ ڕێککەوتنیان واژۆ کردووە.

هەروەها ئەو ڕێککەتننامە بریتییە لە یادداشتی هاوکاری نێوان وەزارەتی ئابووری، وەزارەتی دەرەوەی سووریا، وەزارەتی کانگا و پیشە و بازرگانی و ڕێکخراوە ئێرانی و دوورییەکان لە بوارەکانی گواستنەوەی ڕەیلە و هەروەها ڕێککەوتننامەگەلێک لە بواری بەرەبگار بوونەوەی سپی کردنەوە پارە و دابین کردنی دارایی تیرۆریزم لە سووریا و هاوکاری هەواڵگری لە بوارەکانی سپی کردنەوەی پارە و دابین کردنی دارایی تیرۆریزمە.

جەهانگیری لە ڕەوتی ئەو کومیتە هاوبەشەدا لە سەر وەستانی ئێران لە پاڵ سووریا لە قۆناغی ئاوەدان کردنەوە و بنیات دانەوەی دووبارەی سووریا و شەڕ دژی تیرۆریزم جەختی کرد و خوازیاری بەهێز کردنەوەی پێوەندی و هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵاتە لە هەموو بوارەکان بۆ گەیشتن بە ئاستی پێوەندی سیاسی بەرزی دوو وڵاتەکە بوو.

عماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سووریش لە سەر گرنگایەتی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی سیاسی تایبەتی دوو وڵاتەکە لە سەر هاوکارییە ئابوورییەکان و هەنگاو نان بۆ ئاسانکاری هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ سەرمایەدانەری لە هەموو بوارەکان جەختی کرد.

جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی دووشەممە بە مەبەستی دیدار و دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی پایە بەرزی سووریا چووە دیمەشق و لە لایەن عماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ کرا.

ڕۆژی دووشەممە چواردەیەمن خولی کۆمیسیۆنی باڵای هاوبەشی ئێران و سووریا لە دیمەشق بە سەرۆکایەتی خەمیس و جەهانگیری بەرێوە چوو و لایەنەکان لە کۆتاییدا ڕێککەوتننامەی هاوکارییە ستراتیژییە درێژخایەنەکان و یادداشتی هاوکاری بۆ کۆبوونەوەکانی ئەو کومیتەیان واژۆ کرد.

ئێران و سووریا پێش لە دەستپێکی قەیران لە ئەو وڵاتە نزیک بە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بازرگانیان هەبوو کە بە بۆنەی قەیرانی هەشت ساڵی دوایی ئەو هاوکارییانە بۆ ١٥٠ میۆن دۆلار دابەزین و دوو لایەنەکە بڕیاریان داوە بە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەگەلێک ئەو ئاستە بەرز بکەنەوە.

News Code 24677

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =