تەوەری گفتوگۆی گرینگی بەرهەم ساڵح و عەبدولمەهدی لە بەغدا

سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدارێکدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراق، ناوچە و جیهان پێكەوە قسەیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو ولاتە کۆ بووەوە. ئەو دیدارە لە کۆشکی سەلام بەڕێوە چوو و لایەنەکان سەبارەت بە رووداوە سیاسییەکان و لایەنەکانی ئەو وڵاتە و کێشەکانی بەردەمیان گفتوگۆیان کرد و لە سەر گفتوگۆی سازێنەر بۆ چارەسەری کێشەکان جەختیان کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی عێراق، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان و کاریگەریان لە سەر عێراق لە ئەو پرسانە بوون کە لەو دیدار لە سەریان گفتوگۆ کرا.

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەو دیدارەدا لە سەر گرنگایەتی پاڵپشتی دەوڵەت لە بەڕێوە چوونی بەرنامە سیاسی و خزمەتگوزاییەکان بە هاووڵاتیان لە درێژەی بەرز کردنەویە ئاستی کوالێتی ژیانی نەتەوەی عێراق جەختیان کرد.

News Code 24676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =