ناڕەزایەتی عێراق بە جموجۆڵی ئەمریکییەکان

ئەندامی کومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی: بوونی بەربڵاوی سەربازانی ئەمریکی لە شارەکانی عێراق لەم دواییەدا، بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی بەغدا و واشنتۆنە و ئامانجی گوماناویی بە دواوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العالم، کومیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: جموجۆڵی هێزە ئەمریکییەکان لە شارەکانی عێراق ڕاستی ئامادە بوونی ئەوانی لە ئەو وڵاتە دەرخست لە حاڵێکدا کە بە پێی ڕێککەوتنی ستراتیژی، ڕاوێژکارانی ئەمریکی بەس ئەبێ لە بنکەکانی خۆیان بن.

عەباس سروت وتیشی: جەوڵانی سەربازانی ئەمریکی لە زۆربەی گەرەکەکانی بەغدا و پارێزگا ڕۆژاوایی و باشوورییەکانی عێراق ڕاستی ئامادە بوونی ئەوانی دەرخست.

ناوبراو زیادی کردڵ هێزە ئەمریکییەکانی عێراق هەوڵ دەدەن  باس لە سەر بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا نەکەن، بۆیە هەبوون و جموجۆڵی عەو هێزانە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە دەیانەوێت زانیاری مەیدانی دەست بخەن بۆ پەروەردە کردنی سوپای عێراق.

سروت ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن جوڵەی هێزە ئەمریکییەکان لە انو شارەکان و ناوچە نیشتەجێیەکان بە شێوەی سەربازی ناگرێتەوە؛ بەڵکوو بەس ئاماژە دەکاتە سەر پەروەردە کردنی هێزە ئەمنییەکان و تەیار کردنیان و بوونی ڕاوێژکاران ئەویش بەس لە ناو بنکە عێراقییەکان.

بە بڕاوی ئەو نوێنەرە عێارقییە، هێزە ئەمریکییەکان کە لە ناوچە نیشتەجێیەکان هاتوچۆ دەکەن، مەبەستی گوماناوییان هەیە کە شوتێک جگە لە ئەوەیە کە رایدەگەیێنن.

News Code 24674

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =