سێنای ئەمریکا گه‌ماڕۆی نوێی خستە سەر سووریا

سێنای ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌کی وه‌گڕ خستووه‌ که‌ جه‌خت ده‌کات له‌ پشتیوانی له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و سووریا گه‌ماڕۆی سه‌خت تر ده‌درێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، دیموکڕاته‌کانی سێنای ئه‌مریکا دوای ڕێککه‌وتنی ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ کۆماری خوزه‌کان ته‌ڤڵی ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ بوون که‌ کۆماریخوازه‌کان له‌ دژی سووریا دایانڕشتووه‌.

سێنای ئه‌مریکا به‌ ۷۴ ده‌نگی به‌ڵێ و ۱۹ ده‌نگی دژبه‌ر ده‌نگی به‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ داوه‌. 

له‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ چه‌ند خاڵێک بۆ گه‌ماڕۆی حکومه‌تی سووریا و گه‌ره‌نتی کردنی ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل و ئه‌ردۆن دیاری کراوه‌. ئه‌مه‌ش به‌جۆرێک دڵنیایی دانه‌ به‌ هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ که‌ به‌کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا سیاسه‌تی ئه‌وان بۆ پشتیوانی کردن له‌ هاوپه‌یمانه‌کانیان ناگۆڕدرێت.

برنی سه‌ندێرز له‌مباره‌وه‌ وتی: من له‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ پشتیوانی ناکه‌م، چون ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ ئازادی ڕا ده‌ربڕین له‌ ئه‌مریکاش ده‌باته‌ ژێرپرسیار له‌ حاڵێکدا ئازادی ڕاده‌بڕین مافی هه‌ر شارۆمه‌ندێکی ئه‌مریکاییه‌.

شایانی باسه‌ که‌ بڕێک له‌ کۆماری خوازه‌کان، دیمۆکڕاته‌کان تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که‌ له‌ بزوتنه‌وه‌یه‌ک پشتیوانی ده‌که‌ن که‌ داوا ده‌کات ئیسڕائیل گه‌ماڕۆ بدرێت و ئه‌مه‌ش به‌ دژایه‌تی کرندی یه‌هوودییه‌کان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵام دیموکڕاته‌کان ئه‌مه‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌ر دوو حزب له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ناکۆکن و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌نگی پوێست نه‌هێنێت.

News Code 24673

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =