ناردنی مانگی ده‌ستکرد له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، به‌ مانای تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی نییه‌

مایکل ئه‌ڵمان له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌بێت هۆشیار بن که‌ ڕیسکی تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی ئه‌م دواییه‌ی ئێران زۆر به‌رز نه‌که‌نه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهژ، مایکل ئه‌ڵمان، شاره‌زای ناسراوی بواری به‌رگری مووشه‌کی باسی ئه‌وه‌ی که‌ کرد جیاوازی له‌ نێوان مانگی ده‌ستکردی سیمۆرغ و مووشه‌کی بەژپێو هه‌یه‌.

له‌ حاڵێکدا که‌ ته‌یبه‌تمه‌ندییه‌ ته‌کنیکییه‌کانی نیشانی ده‌دات که‌ مانگی ده‌ستکردی سیمۆرغ ئامانجی سه‌ربازی نییه‌، بڕێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو ئه‌م کاره‌ بکه‌نه‌ بیانوویه‌ک که‌ ئێران سه‌رقاڵی پێشێل کردنی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌ی ئاسایشه‌.

ئێران ۱۵ی ژانڤییه‌ هه‌وڵی دا مانگی ده‌ستکردی سیمۆرغ له‌ ئاسماندا جێگیر بکات، به‌ڵام شکستی هێنا. 

نتانیاهۆ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌کات یه‌که‌م هه‌نگاوی گه‌یشتن به‌ مووشه‌کی بەژپێوه‌ و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌. 

په‌مپه‌ئۆش له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا وتی: به‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئێران تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی ئه‌نجام داوه‌، ئێران له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ستی به‌ مووشه‌کی دوور هاوێژ بگات.

ئه‌وه‌ی له‌ نێوان مووشه‌کی باڵستیک و ماتۆڕی مانگی ده‌ستکرد یه‌کسانه‌، ماتۆڕی به‌هێزه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر دووکیان زۆر باش ساز دکرێن و سیستمی جیا کردنه‌وه‌ی مانگه‌ ده‌ستکرده‌که‌ و مووشه‌که‌ش وه‌ک یه‌کتر وایه‌. 

به‌ڵام جیاوازیشیان زۆره‌ بۆ نموونه‌ مووشه‌کی باڵستیک ده‌بێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت که‌ گوشاری زه‌وی دوای سه‌رکه‌وتن که‌م بکاته‌وه‌ تاکوو به‌ره‌ ئامانجه‌کانی بڕوات، به‌ڵام له‌ مانگی ده‌ستکرد پێویست به‌م ته‌کنۆلۆژیایه‌ ناکات و ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ئاسامن ده‌ڕوات.

ناردنی مانگی ده‌ستکرد بۆ ئاسمان ته‌کنۆلۆژیای زۆر وردی نابێت چون له‌ بۆشایی ئاسماندا جێگیر ده‌بێت، به‌ڵام مووشه‌کی باڵستیک بۆ پێکانی ئامانجه‌کانی سیستمی نیشانه‌پێکی زۆر ورد و به‌هیزی پێویسته‌. 

هه‌روه‌ها مووشه‌کی باڵستیک چون ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ دوژمن بیپێکێت پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌ سیستمێکی به‌هێزی هه‌بێت که‌ خۆی له‌ بۆشایی ئاسماندا بشارێته‌وه‌ و ڕاداره‌کان نه‌توانن بیدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام انگی ده‌ستکرد پێویستی به‌ شتی وا نییه‌ چون مه‌ترسی بۆ هێچ وڵاتێک نییه‌ و که‌سیش هه‌وڵ نادات له‌ ئاسماندا تێکی بشکێنێت تاکوو ناچار بێت خۆی بشارێته‌وه‌.

له‌ بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هاتووه‌ ئێران هیچ چالاکییه‌ک سه‌باره‌ت به‌و جۆره‌ مووشه‌کانه‌ ئه‌نجام نه‌دات که‌ توانی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ چه‌کی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ خۆیان بگوازنه‌وه‌. 

ئێران بێ ئه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی پێشێل کردبێت سیستمێکی جێگیر کردنی مانگی ده‌ستکردی داڕشتووه‌ که‌ هێچ مه‌ترسییه‌کی نییه‌، به‌ڵام ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئێران ده‌توانێت ببێته‌ ئه‌زمونیكی باش بۆ شاره‌زا ئێرانییه‌کان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت سیستمی مووشه‌کی بالستیک له‌ داهاتوودا ڕێبخه‌ن.

ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌م دواییه‌، کات و تێچووی پێویست بۆ ساز کردنی مووشه‌کی باڵستیک که‌م ناکاته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌بێت سیاسه‌تی په‌ره‌نه‌دان به‌ مووشه‌کی دوورهاوێژ بکه‌نه‌ یه‌که‌مایه‌تی خۆیان، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که‌ دژی هه‌رجۆره‌ کارێکه‌ بۆ دروست کردنی مووشه‌کی باڵستیک نه‌ک ناردنی مانگی ده‌ستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان.

به‌ گشتی هێزه‌ سیاسییه‌کانی جیهان نابێت توانی خۆیان بۆ ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ مانگی ده‌ستکردی سیمۆرغ به‌ فیڕۆ بده‌ن.

News Code 24672

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =