کاردانەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا بە تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: نوێنەرانی کۆنگرە دەبێ یاساگەلێکی نوێی گەمارۆوەدان بە سەر ئێراندا داسەپێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشیتێدپرێس، پۆل ڕایان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە کاردانەوە بە تاقیکاریی مووشەکی باڵستیک دوای ئاماژە بەو تاقیکارییە لە لایەن سپای پاسداران لە رۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتەیە، خوازیاری کاردانەوەی جێدیی دەوڵەتی ئەمریکا و هەڵوێست ڕاگەیاندنی نوێنەرانی کۆنگرە بوو.

ڕایان بە خستنەڕووی ئەوەی کە نوێنەرانی کۆنگرە دەبێ یاسایی نوێ بۆ گەمارۆوەکانی ئێران پەسەند بکەن، داوای لە باراک ئۆباما کرد کە کاردانەوەیەکی زۆر توند هەمبەر بەو تاقیکارییانە لە خۆی نیشان بدات.

مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەران گەڵاڵەیەکی پەسەندکرد کە دەسەڵاتی ئۆبامای بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکانی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران بەرتەسک دەکردەوە، بەڵام ئەم گەڵاڵەیە لە لایەن سناوە زۆر پێشوازیی لێ‌نەکرا.

باب کورکێر سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سناش لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری کاردانەوەی تووندی دەوڵەتی ئۆباما بەم تاقیکارییانە بوو و وتی: ئێران بەها بە یاسا نێودەوڵەتییەکان نادات و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ هەمبەر بەو کەمتەرخەمییە هەوڵی پێویست بگرێتە بەر.

ناوبراو وتیشی: تاقیکارییە مووشەکییەکانی ئێران دەبێ کاریگەری لە سەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانەنێت. کۆشکی سپی بەر لەوە ڕایگەیاندووە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هیچ پەیوەندییەکی بە گەمارۆوە هاوپەیوەندەکان بە تاقیکارییە مووشەکییەکانەوە نییە.

News Code 2467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =