سه‌رۆکی پارلمانی عێراق وڵامی بریتانیایی سه‌باره‌ت به‌ ئێران دایه‌وه‌

سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌ وڵامی به‌رپرسێکی بریتانیایی وتی: وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت که‌ په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهان به‌هێزتر بکات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، دوای که‌متر له‌ ۲ ڕۆژ له‌ قسه‌کانی ئالیستر برێت، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا که‌ جه‌ختی کرد بوو عێراق ده‌بێت له‌ ئێران دوور بکه‌وێته‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ کریستیه‌ن تێرنێر، ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا جه‌ختی کرد: به‌غدا ده‌یه‌وێت که‌ په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهان به‌هێزتر بکات.

ئه‌و زیادی کرد: عێراق نایه‌وێت ببێته‌ گۆڕه‌پانی ناکۆکی جه‌مسه‌ره‌کان به‌ڵکوو ده‌یه‌وێت شوێنێک بێت بۆ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان.

حه‌لبوسی وتی: عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیان به‌ پێی به‌رژوه‌ندی خۆی دابڕێژێت و داوای ڕیز گرتن له‌ سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌ کاروباری ناوخۆیی ده‌کات.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد له‌ پێویست بوونی پشتیوانی هه‌والگری و سه‌ربازی بریتانیا له‌ هێزه‌کانی عێراق تاکوو ئه‌و کاته‌ی سه‌قامگیری بۆ شاره‌کانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

News Code 24669

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =