زه‌ردیی خه‌زان و سه‌وزه‌ی کۆساڵان لە یەک بەرگی نوێدا کۆکرایەوە

له‌ چاپی نوێی دیوانی میرزایی هه‌ورامی، دوو کۆمەڵە شێعرە پێشووه‌که‌ی به‌ ناوه‌کانی زه‌ردیی خه‌زان و سه‌وزه‌ی کۆساڵان له‌ یه‌ک به‌رگدا کۆ کراونه‌ته‌وه‌ و به‌ ڕێک و پێکی چاپ کراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دیوانی میرزای هه‌ورامی که‌ کۆکراوه‌ی دوو کۆمه‌ڵه‌ شێعری زه‌رد‌یی خه‌زان به‌ زاراوی سۆرانی و سه‌وزه‌ی کۆساڵان به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامیه‌  و لە قەبارەیەکی نوێدا چاپ بووە ئێستا له‌ بازاڕی کتێبی کوردی له‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌رانه‌.

ئەم دیوانە کە بە پێنوسی هەرمانی مامۆستا مەلا موحەمەد ئەمین میرزایی ناسراو بە میرزای هەوارمی لە ۴۰۰ لاپەڕەدا نووسراوە لە لایەن بڵاڤگەی کوردستانەوە چاپ کراوە.

لە پێشەکی کتێبەکەدا مامۆستا مەلا موحەمەد ئەمین میرزایی ژیاننامەی خۆی بە سەردێڕی (وێنام کە)بە شێویەکی ڕەوایی - ئەدەبی و لە چەند لاپەرەدا بە جوانی باس کردووە.

میرزا ساڵی ۱۳۳۵ی هەتاوی لە گوندی کەماڵای هەورامانی تەخت لە دایک بووە و ساڵی ۱۳۵۸ لە خزمەتی مامۆستا مەلا موحەمەد ئەفراز ناسراو بە مەلا موحمەدی گەورە لە گوندی نژماری مەریوان خوێندنی تەواو کردووە و ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. دواتر بە هۆی زەوق و توانایی ئەدەبی پڕهێز و بێزی هاوکاری لەگەڵ رادیۆ کوردی سنە و مەریوان  کردووە و چەندین بەرهەمی شێعری و ئەدەبیشی نووسیوە.

ئێستا میرزای هەورامی لە شاری سنە نیشتەجێیە و دەنگ و شێعرە کانی ڕازێنەرەوەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی کوردستانە.

News Code 24668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =