ئێران شانازی بەوە دەکات لە دژایه‌تی تیرۆریسته‌کان ڕچه‌شکێن بووه‌

دانوستانی هاوبه‌ش له‌ نێوان لێژنه‌ باڵاکانی ئێران و سووریا به‌ سه‌رۆکایه‌تی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران و سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا دوێنێ له‌ ده‌میشق ده‌ستی پێ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دانوستانی هاوبه‌ش له‌ نێوان لێژنه‌ باڵاکانی ئێران و سووریا به‌ سه‌رۆکایه‌تی جه‌هانگیری، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران و عێماد خه‌میس، سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا دوێنێ له‌ دیمەشق ده‌ستی پێ کرد.

جه‌هانگیری له‌م دیداره‌ وتی: ئه‌مڕۆ ڕاوه‌ستان و خۆڕاگری خه‌ڵکی سووریا له‌ به‌رانبه‌ر تیرۆریسته‌کان به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌ و ئێمه‌ش پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ ده‌که‌ین. جیهان ده‌بیت ئه‌وه‌ بزنایط که‌ ئه‌گه‌ر خۆڕاگری خه‌ڵکی سووریا نه‌بوو ئێسته‌ وه‌حشی داعش به‌ سه‌ر ناوچه‌کدا بڵاو ببوه‌وه‌ و هه‌موو جیهانی تووشی کێشه‌ و ده‌مارگرژی ده‌کرد.

ئه‌و زیادی کرد: ئێران شانازی ده‌کات که‌ له‌ دژایه‌تی تیرۆریسته‌کان ڕچه‌شکێن بووه‌. جێگیر بوونی ئه‌منیه‌ت له‌ ناوچه‌که‌ بێ گومان ده‌بێته‌ هۆی جێگیر بوونی ئه‌منیه‌ت له‌ جیهان. به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ هاوبه‌شه‌ش به‌ ڕوونی نیشانی ده‌دات که‌ سووریا به‌ره‌و سه‌قامگیر ته‌واو ده‌ڕوات.

جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: چالاکانی ئابووری هه‌ر دوو وڵات ده‌بێت دڵنیا ببنه‌وه‌ هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت ئیراده‌ی به‌رزیان بۆ چاره‌سه‌ر کرندی کێشه‌کان و ڕێککه‌وتنی ئابووری پێکه‌وه‌ هه‌یه‌. ئێمه‌ ده‌توانین له‌ ڕووی وێزگه‌ ساز کردنه‌وه‌ هاوکاری باشی سووریا بکه‌ین. ئێران ئاماده‌یه‌ له‌ ژێر ڕێککه‌وتنێکی ۳ قۆڵی هێلی ئاسنی له‌ نێوان تاران و عێراق و سووریا ساز بکات و به‌م کاره‌ که‌نداوی فارس به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ببه‌ستێته‌وه‌.

جه‌هانگیری ئاماژه‌ی دا: هه‌روه‌ها ئێران ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تاکوو له‌ به‌شی نه‌وت و گازی سووریا سه‌رمایه‌دانه‌ری بکات و په‌ره‌ی زیاتریش به‌ که‌رتی گه‌شتیاری به‌ تایبه‌ت گه‌شتی زیاره‌تکاری نێوان هه‌ر دوو وڵات بدات. ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌ هه‌موو توانمانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵاتی سووریا به‌شداری بکه‌ین وه‌ک چۆن به‌ هه‌موو توانیشمانه‌وه‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و تیرۆریسته‌کانمان کرد و یارمه‌تی سووریامان دا. 

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا له‌م کۆبوونه‌وه‌ وتی: ئه‌م سه‌ردانه‌ په‌یامی زۆری بۆ هه‌ر دوو وڵات ده‌بێت. ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین له‌م کاته‌شدا به‌ هاوکاری یه‌کتر هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. سه‌رکه‌وتنه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا سه‌رکه‌وتنی هه‌موو ناوچه‌که‌ و به‌ره‌ی خۆڕاگری بووه‌. ئێمه‌ بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سووریا گه‌ڵاڵه‌ی زۆرمان هه‌یه‌ و داوای هاوکاری وڵاتانی دۆستیش ده‌که‌ین له‌م ڕێگه‌دا.

ئه‌و زیادی کرد: دیمەشق پێشوازی ده‌کات له‌ کۆمپانیا ده‌وڵه‌تی و ئه‌هلۆییه‌کانی ئێران بۆ ئاودان کردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به‌ تایبه‌ت له‌ که‌رتی وزه‌ و ژێرخان و ساز کردنی خانووبه‌ره‌. به‌ جه‌ختی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌ش بانگهێشت کردنی کۆمپانیا ئێرانییه‌کانه‌. ئێمه‌ له‌ ئێستادا ساڵانه‌ ۵۰۰ تاکوو ۸۰۰ مێگاوات کاره‌بامان پێویسته‌ که‌ ئێران ده‌توانێت له‌م ڕووه‌وه‌ ڕۆڵی زۆر باشی هه‌بێت.

عیماد خه‌میس له‌ کۆتایدا وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ هه‌موو ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م کۆمپانیا ئێرانییه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین تاکوو ئه‌وان بتوانن به‌ ئاسانی له‌ سووریا سه‌رمایه‌دانه‌ری بکه‌ن. تیرۆریسته‌کان هێلی ئاسنی سووریایان له‌ ناو بردووه‌ به‌ڵام یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌ ساز کردنی ڕێگه‌یه‌کی هه‌زاران کیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بێت.

News Code 24667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =