چاوه‌ڕوانی کاتژمێر سفرین بۆ چوونه‌ ناو خاکی سووریا

سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ چاوه‌ڕوانی کاتژمێر سفرین بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ ناو خاکی سووریا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ چاوه‌ڕوانی کاتژمێر سفرین بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ ناو خاکی سووریا.

قاسم موسلح له‌ فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی وتی: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سه‌ر سنووری سووریا ئاماده‌ن تاکوو له‌ دژی داعش ئۆپراسیۆن به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ چوونه‌ ناو خاکی سووریا که‌ داعشی تێدایه‌ ئاماده‌ی فه‌رمان وه‌رگرتنن، ئامانجی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت له‌ سه‌ر سنووره‌کانه‌ له‌ دژی تیرۆریسته‌کان، ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که‌ ئه‌منیه‌تی سووریا و عێراقیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌که‌نه‌وه‌. به‌غدا له‌ حاڵی گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌میشق بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌یه‌.

News Code 24666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =