ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ده‌وردانه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکانی ئێران هۆشداری به‌ ئه‌ورووپا دا

ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ده‌وردانه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکانی دژ به‌ ئێران هۆشداری به‌ ئه‌ورووپا دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فۆرچۆن، تام کاتن، سیناتۆری توندڕه‌وی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: بابه‌ته‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ نێوان بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکا ده‌بێت یه‌کێکیان هه‌ڵبژێردرێت. هیوادرم ئه‌ورووپاییه‌کان عاقڵانه‌ ڕه‌فتار بکه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ هایکۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیا ڕایگه‌یاند که‌ فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمانیا و بریتانیا له‌ ئان و ساتی ڕێکخستنی میکانیسمی بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران دان.

ئه‌و زیادی کرد: دانوستانه‌کان سه‌باره‌ت به‌م مکانیسمه‌ له‌ حالی ئه‌نجام بوون دایه‌ و به‌ زوویی جێبه‌جێ ده‌کرێت. 

هه‌روه‌ها حه‌فته‌ی پێشوو فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند که‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر مکانیسمێکی بازه‌رگانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئێران ساز ده‌که‌ین که‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران ده‌ور بداته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ بروکسله‌وه‌ ڕایگه‌یاند: تاکوو ئه‌و جێگه‌ی من ئاگادارم مکانیسمێکی بازه‌رگانی بۆ ده‌ور دانه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکانی ئێران ساز ده‌کرێت، ئه‌م ڕێکخراوه‌ تاکوو کۆتایی ئه‌م مانگه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت.

ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئێران پێبه‌ند بێت به‌ به‌رجام، یه‌کێتی ئه‌ورووپا پێی پێبه‌ند ده‌بێت، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئه‌مریکا یه‌ک لایه‌نه‌ له‌ به‌رجام کشاوه‌ته‌وه‌ و گه‌ماڕکانی ڕابردووی به‌ سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌ و داواشی کردووه‌ هیچ وڵاتێکی دیکه‌ بازه‌رگانی له‌گه‌ل ئێران نه‌کات.

News Code 24665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =