تورکیا بەمزووانە پاشماوەی داعش لە سووریا پاک دەکاتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا وێرای پێداگری لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای ئەو وڵاتە لە سووریا، وتی: بەمزووانە پاشماوەی داعش لە سووریا پاک دەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەمزووانە پاشماوەی داعش لە سووریا پاک دەکەینەوە.

وتیشی: تورکیا بە زوویی ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی فورات وەک ناوچەکانی دیکەی سووریا، جێگر دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا ئاماژەی بە بوونی کۆچبەران لەو وڵاتەدا کرد و ڕاشیگەیاند: تا ئەمڕۆ تورکیا ٣٥ ملیارد دۆلاری بۆ کۆچبەران و لەوان ئاوارەکانی سووریا خەرج کردووە.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕوانییە کێشەکانی ئێستای جیهانی ئیسلام و جەختی کرد: جیهانی ئیسلام پێشتر لە هەڵسوکەوتی کارا و ئیجابی لە گەڵ قەیرانەکانی ناوچەدا دەستەوەستان بوون. هێشتاش دەنگی خەڵکی چەوساوە و قوربانیان لە جێ جێی سەرزەوینەکانی ئیسلامیدا دەبیسترێ.

News Code 24661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =