سوپای عێراق ئامادەی هێرش لە ناو خاکی سووریایە

زیاتر لە ۲٥ هەزار هێزی سەربازی عێراق لە سنوورەکانی سووریا سەرقاڵی جموجۆڵن و سەرچاوەکان باسی ئەوە دەکەن کە ڕەنگە عێراق لە خاکی سووریا هێرش بکاتە سەر داعش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەعلومە، زیاتر لە ۲٥ هەزار هێزی سەربازی عێراق لە سنوورەکانی سووریا سەرقاڵی جموجۆڵن و ئامێری سەربازی قورس دەگوازنەوە.

بە پێی سەرچاوە مێدیاییەکانی عێراق ڕەنگە عێراق لە خاکی سووریا هێرش بکاتە سەر گرووپی تیرۆریستی داعش و ئەم جموجوڵانەش بەو مەبەستە ئەنجام دەبێت.

بڕیار وایە کە هێزەکانی عێراق دوای زەرب دان لە پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش جارێکی دیکە بۆ سەر سنوورەکان بگەڕێنەوە.

حەفتەی ڕابردووش سوپای عێراق دوای کۆ کردنەوەی زانیاری بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەند جار هێرشان کردە سەر داعش و لەم هێرشانە زیاتر لە ۱۷ داعشی کوژراون.

هەروەها داعشییەکان لە ناوچەی باغۆز کە لە لایەن کوردی سووریاوە گەماڕۆ دراون ویستیان دزە بکەنە ناو خاکی عێاق بەڵام هێزەکای عێراق ئەم هێرشەیان تێکشکاند و ۹ داعشی دیکەش کوژران.

News Code 24659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =