کاردانەوەی نتانیاهۆ بە قسەکانی نەسرۆڵا

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆکی حزبۆڵا لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بێنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیڵ قسەکانی سەید حەسەن نەسرۆڵای ڕەت کردەوە پاگەندەی کرد کە حزبۆڵا زۆر تێکشکاو و سەرلێشێواو بووە.

ئەو زیادی کرد: سەرۆکی حزبۆڵا بێ دەنگی شکاند و ئەم گرووپە لە ژێر گوشاری ماڵی دایە چون ئەمریکا ئێرانی بە سەختی گەماڕۆ داوە، هەروەها دواین ئۆپراسیۆنی ئیسڕائیل بووە هۆی لەنەو بردنی هەموو تونێلەکانیان کە دڵیا پێی خۆش بوو.

سەرۆکی حزبۆڵا هۆشداری بە ئیسڕائیل دابوو کە درێژە دان هێرش بۆ سەر سووریا ناوچەکە تووشی شەڕێکی بەرفراوان دەکات.

نتانیاهۆ لە وڵامدا پاگەندەی کرد: سەرۆکی حزبۆڵا بە ۳ هۆکار سەری لێشێواوە، یەکەم؛ بە هۆی سەرکەوتنی ئێمە لە قەڵغانی باکووری بە پێچەوانەی پاگەندەکانی نەسڕۆڵا ئێمە هەرچی تونلی ئەوانە لەناومان بردووە. دووهەم؛ بە هۆی کێشەی دارایی کە هۆکارەکەی سیاسەتی تووندی ترامپ لە دژی ئێرانە. سێهەم؛ بە هۆی ورەی بەرزی ئێمە لە وڵامدانەوەی وردکەر، ئێمە بە پەلە و بەهێزی سەربازی وڵامی حزبۆڵا دەدەینەوە، بڕوا کەن نەسڕۆڵا حەقی هەیە کە نایەوێت تامی مشتی ئاسنی ئێمە چێژ بکات.

شایانی باسە سەید حەسەن نەسرۆڵا لە گفتوگۆ لەگەڵ مەیادین وتی: ئەگەری ئەوە هەیە هەرکات بمانەوێت لە سووریا و لە دژی ئیسڕائیل بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشەکانی بڕیاری دیکە بدەین. نتانیاهۆ با باش هەڵسەنگاندن بۆ ئەم قسانە بکات و هەڵە نەکات و ناوچەکە تووشی شەڕێکی فراوان نەکات.

News Code 24656

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =