ژنانی خۆکوژی داعش دوایین کێشەی هێزە کوردەکان

هێزە کوردەکانی سووریا ڕایانگەیاند لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور داعش بە تەواوی گەمارۆ دراوە و بەشێوەیەکی بەربڵاو ژنانی خۆکوژ بەکار دێنێت بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوار نیوز، هێزە کوردەکانی سووریا ڕایانگەیاند لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور داعش بە تەواوی گەمارۆ دراوە و بەشێوەیەکی بەربڵاو ژنانی خۆکوژ بەکار دێنێت بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان.

هێزە کودرییەکان ئاماژەیان داوە داعش کە پێشتر لە پیاوە خۆکوژەکان بۆ زەبردان لە هێزەکانیان کەڵکی وەردەگرت، لەم ڕۆژانەدا بە شێوەیەکی سەیر لە ژنانی خۆکوژ بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکانسوود دەبات.

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: هێزەکانی سووریای دیموکراتیک توانیوویانە گوندی شیفا لە ژێر کونترۆڵی داعش دەربێنن، بەڵام داعش هێشتا لە ناوچەکەدا هەیە و دوو ژنی خۆکوژی داعش خۆیان بە هێزە کوردییەکاندا تاقاندۆتەوە.

بە پێی زانیارییەکان هەر لە ڕۆژی شەممەدا 5 ژنی خۆکوژی داعش خۆیان لە نزیکی هێزەکانی کورد و عەرەبدا تەقاندووتەوە کە بوونەتە هۆی گیان لەدەست دانی شەڕڤانێک و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە.

 داعش لەسەر سنووری عێراق و سووریا گەمارۆ دراوە، ڕێگایەکیان بۆ دەربازبوون نییە، چوونکە لایەکیان سنووری عێراقە و لایەکیان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک.

News Code 24655

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =