میرى ئێزیدییەکان کۆچی دوایی کرد

میر تەحسین بەگ میرى ئێزیدییەکان لە تەمەنى ٨٦ ساڵیدا بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچى دوایی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، خەیری بوزانی بەرێوەبەری کاروباری ئێزیدییەکان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبوک نووسی: میر تەحسین بەگ بەهۆى نەخۆشییەوە لە شارى هانۆڤەرى ئەڵمانیا کۆچى دوایی کردووە.

تەحسین سەعید ناسراو بە میر تەحسین لە ١٥ئابی ١٩٣٣ لە ناحیەی باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لە دایک بووە،  دوای‌ مردنی‌ باوكی‌ لە ساڵی ١٩٤٤ و لەتەمەنی یانزە ساڵیەوە میری‌ ئێزیدیەكانە.

میر تەحسین ساڵی‌ ١٩٦٢ چووەتە ئەوروپا و بۆ ماوەی‌ ساڵێك لەبەریتانیا و ئەڵمانیا ماوەتەوە، دواى هەرەسی ١٩٧٥ ئاوارەی‌ وڵاتی‌ ئێران بووە، پاشان ڕویكردووەتە لەندەن و لەساڵی‌ ١٩٧٦ەوە تا ساڵی‌ ١٩٨١ لەوێ‌ ماوەتەوە، دواتر لەلایەن رژێمی‌ سەدامەوە لێبوردنی‌ بۆ دەركراوه و گەڕایەوە عێراق.

News Code 24651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =