سیاسەتەکانی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر تێلاڤیڤ

سەرۆکی ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە سیاسەتەکانی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر تێلاڤیڤ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانیا لە گفتوگۆ لە گەڵ رادیۆ ئیسرائیل بە ئاماژە بە دژایەتیەکانی ئێران لە گەڵ سیاسەتەکانی تێلاڤیڤ ئاشکرای کرد: من لە نیگەرانییەکانی تێلاڤیڤ سەبارەت بە ئێران و سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەتی بە فەرمی نەناساندنی ئیسرائیل بە باشی تێدەگەم.

سەرۆکی ئەڵمانیا بە وتنی ئەوەی کە ئیسراییل مافی هەیە بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکاتەوە، پاگەندەی کرد: سیاسەتەکانی ئێران بەرانبەر تێلاڤیڤ بەردەوام هەڕەشە بووە بۆ سەر ئەو وڵاتە و لە ئەم بوارەدا ماف بە ئیسرائیل دەدەم.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە ئیسرائیل ئەبێ بوونی خۆی بپارێزێت.

News Code 24648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =