چاوەڕوانی ئێمە بۆ ئه‌وه‌ی ئێران کاریگەری لە عێراق نەبێت، خەونە

جێگری وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی: ئەوەی ئێمە چاوەڕانین ئێران کاریگەری لە عێراق نەبێت، خەونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، ئالیستر برێت، جێگری وەزیریژدەرەوەی بریتانیا بە ئاشکرا وتی: ئەوەی ئێمە چاوەڕانین ئێران کاریگەری لە عێراق نەبێت، خەونە.

ئەو زیادی کرد: عێراق دەبێت به‌ندیواری  ئابووری خۆی بە ئێران نه‌هێڵێت و لە ڕووی وزەوە سەربەخۆ بێت.

ئالیستر وتی: زۆر گرنگە عێراق بتوانێت لە داهاتوو بە پێی سیاسەتی دەرەوەی خۆی سیاسەت بکات و ببێتە وڵاتێکی بەهێزی ئابووری و پێویستی بە ئێران نەبێت.

ئەو سەبارەت بە هەجۆرە شەڕێکی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکە هۆشداری دا و وتی: لام وا نییە شتی وا ڕوو بدات. ئێمە نیگەرانیشن لە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا و لەندەن سەرەڕای شکستی داعش لە عێراق بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی بەغدا.

شایانی باسە کە لە میانەی چەند حەفتەی ڕابردوو، ناکۆکییەکان لە نێوان ئیسڕائیل و ئێران و هاوپەیمانەکانی لە سووریا و عێراق بەرز بووەتەوە و ئیسڕائیل بنکەکانی ئێرانی نزیک دیمه‌شق بۆردمان کردووە.

News Code 24647

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =