پاشای ئۆردۆن پێشوازی له‌ مه‌سعوود بارزانی کرد

شا عەبدوڵڵا پادشای ئوردن لە كۆشكی حوسەینیە لە عەممانی پایتەختی ئوردن پێشوازی لە مەسعوود بارزانی و شاندی یاوەری كرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لە چوارچێوەی سەردانی بارزانی بۆ شانشینی ئوردن كە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شای ئۆردۆن ئەنجام درا، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە  شا عەبدوڵڵا پادشای ئوردن لە كۆشكی حوسەینیە لە عەممانی پایتەختی ئوردن پێشوازی لە مەسعوود بارزانی كرد.

له‌م سه‌فه‌ره‌دا هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان یاوه‌ری بارزانیان کردووه‌.

لە دیدارەكەدا كە ئەمیر فەیسەل بن حوسێن برای پادشای ئوردن و ڕاوێژكاری شا و سەرۆكی نووسینگەی شاهانە و سەرۆكی ئەركانی هاوبەش و بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئۆردۆن ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسی و دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن و هەروەها پەیوەندییەكانی هەرێم و ئوردن و عێراق و جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

هاوكاری و هەماهەنگی بۆ سەقامگیری و پێشكەوتن و ئاسایشی ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

News Code 24646

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =