داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی فیلیپینی لە ئەستۆ گرت

گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی ڕۆژی یەکشەمە لە کڵێسەیەکی کاتۆلیک لە فیلیپینی لە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە گاڵف نیوز، گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی ڕۆژی یەکشەمە لە کڵێسەیەکی کاتۆلیک لە فیلیپینی لە ئەستۆ گرت.

لەم ڕووداوە دوو خۆکوژ بە تەقاندنەوەی پشتێنی بۆمبڕێژکراو بوونە هۆی کوژرانی ۲۷ کەس و بریندار بوونی ۷۷ کەسی دیکە.

شایانی باسە کە میندانائۆ ناوچەیەکی موسوڵمان نشین لە فیلیپینە کە حەفتەی ڕابردوو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی تێدا بەڕێوە چوو، خەڵکیش دەنگی بەڵێیان بەم ڕیفراندۆمە دا.

لەم ڕیفراندۆمە ٨٥ لە سەدی خەڵکی ناوچەکە دەنگی بەڵێیان بە سەربەخۆ بوون دا و لە ماوەی ۳ ساڵی دیکە دەوڵەتێکی ناوچەیی تێدا ساز دەکرێت.

شایانی باسە کە حکومەتی فیلیپین بە ڕێگەدان بەم ڕیفراندۆمە کۆتایی بە ٤۰ شەڕی ناوخۆیی هێنا کە بەم هۆیەوە زیاتر لە ۱۲۰ هەزار کەس کوژراون.

دوای سەربەخۆ بوون، حکومەتی فیلیپن بەردەوام دەبێت لە کۆنترۆڵی پرسی سەربازی و بودجەی ساڵانەی ئەم ناوچەیە.

News Code 24645

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =