کوردی سووریا دوایین ناوچەی ژێر دەستی داعشی کۆنترۆڵ کرد

چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: سوپای دیموکراتیکی سووریا دوایین ناوچەی ژێر دەستی تیرۆریستەکانی داعشی کۆنترۆڵ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: سوپای دیموکراتیکی سووریا دوایین ناوچەکانی ژێر دەستی تیرۆریستەکانی داعشی کۆنترۆڵ کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە کوردییەکان بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێو نەتەوەیی سەرقاڵی شکست دانی یەکجارەکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سووریان. ئۆپراسیۆنی دژ بە داعش لە دەیرەزوور ماوەی یەک ساڵە لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستی پێ کردووە.

 بە پێی زانیارییەکان گوندی باغۆز لە سنوورەکانی سووریا و عێراق دواین مۆڵگەی تیرۆریستەکانی داعش بووە کە لە لایەن هێزە کوردییەکان ئازاد کراوە. لە ئێستادا پاشماوەکانی داعش بۆ دوو مەزرای سەجلا و سەفافنا ڕایان کردووە، ئەم دوو مەزرایەش کەس تێیدا ناژیت.

News Code 24643

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =