سووریا هێرشێکی ئاسمانی له‌ لازقیه‌ پووچەڵ کردەوە

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سووریا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە کە لە ئاسمانی شاری لازقیە لە نزیکی بنکەی حەمیمیم و شاری جبلە دەسووڕانەوە، تێک شکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سووریا چەند مەبەستێکیان لە ئاسمانی شاری لازقیە لە نزیکی بنکەی حەمیمیم و شاری جبلە کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی سەربازی سووری رایگەیاند: دەنگی تەقینەوەگەلێک لە سەرتانسەری شاری لازقیە بیستراوە هی کردنە ئامانجی فڕۆکەگەلێک بوو کە لە نزیک بنکەی حەمیمیم سنووریان بەزاندبوو.

بە وتەی ئەو سەرچاوە تا ئێستا سێ فڕۆکە کراونەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوە سەربازییە سووریە ڕایگەیاند: ئەو فڕۆکانە لە ناوچەی هەڵکەوتوو لە نێوان دەڤەری باکووری رۆژهەڵاتی لازقیە و دەڤەری جسر الشگور لە دەڤەری باشووری ڕۆژاوایی ئەدلەب هەستاونەتەوە. سیستەمی بەرگری لە دەڤەری بنکەی حەمیمیم هەموو مەبەستەکانی ئەو سیستەمەی پووچەڵ کردووەتەوە.

News Code 24639

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =