ئێران دانوستان لەسەر بەرنامە ناڤۆکیەکەی ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سەبارەت بە پرسی بەرگری ئێران کە پێوەندی بە یەکپارچەیی و چارەنووسی خەڵکی ئێرانەوەیە لەگەڵ کەس دانوستان ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەنگ و ڕەنگ، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا زیادی کرد: دۆستانی فەڕەنسەوی ئەبێ دیسان سەرەنج بدەنە بڕیارنامەی ٢٢٣١ و ببینن کە پرسی مووشەکی ئێران هیچ دژایەتیەکی لە گەڵ بڕیارنامەی ٢٢٣١ نییە.

ناوبراو وتی: پرسی مووشەکی ئێران ناوەرۆکی بەرگری هەیە و پێوەندی بە ناوخۆوە هەیە کە بە تواوەتی بۆ بەرگری لە ئێران داڕێژراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئەزموونەکانی دەیەکانی ڕابردوو نیشانی دا کە ئێمە ناچارین و ئەبێ لە ئەم ناوچە پڕ ئاژاوەدا تواناییە پێویستەکانی خۆمان بۆ بەرگری لە وڵاتەکەمانمان هەبێت.

قاسمی وتیشی: سیاسەتی ئێمە لە حاند وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێیەکانمان بە تواوەتی ڕوونە و پێمان خۆشە کە لە گەڵ تەواوی وڵاتانی ناوچە و دراوسییەکانمان پێوەندی ئاشتی خوازانە و دۆستانەمان هەبی و بتوانین ناوچەکە بەرەو پاوەجێیی و گەشە بەرەو پێش ببەین.

ناوبراو وتی: هەوڵەکانی ئێمە لە بواری بەرگری کارێکی سروشتی و ڕوونە و هەر وڵاتێک مافی هەیە بە کەڵک وەرگرتن لە ئیمکاناتی خۆی لە ئەگەری پێویستدا بەرگری بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: هەر ئەو جۆرە کە چەندین جار وتوومانە ئێمە سیاسەتی بەرگری خۆمان خۆمان دیاریی دەکەین و ئیزن نادەینە کەسانی تر کە لە ئەو جۆرە پرسەدا دەستێوەردان بکەن.

ئێمە لە بواری پرسی مووشەکی و بەرگری لە گەڵ هیچ کەس دانوستان ناکەین

قاسمی زیادی کرد: ئێمە لە بواری پرسی مووشەکی و بەرگری هیچ دانوستانێکمان لە گەڵ هیچ نابێت و سیاسەتە نەتەوەیی و خۆجەییەکانی خۆمان شوێن دەگرین.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە نابێت نیگەرانی ئەو جۆرە سیاسەتانە ببین وتی: ئەزموونی مێژوویی نیشانی دەدات کە ئێمە هەرگیز دەستێوەردانمان نەکردووە، چاومان بە دوای خاکی کەسانی ترەوە نەبووە، هێرشمان نەکردووەتە سەر کەس و بە پێچەوانەوە ئەوە ئێمە بووین کە هێرشمان کرایە سەر.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: لە بیری نەکەین کە لە هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراو زۆربەی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی ئەورووپی لەوانە فەرەنسا چلۆن چەکی ڕۆژاواییەکان دەخستە بەر دەستی دیکتاتۆری بەغدا تا شار و ناوچە نیشتەجێیەکانی ئێمە بکاتە ئامانج.

قاسمی وتیشی: ئیزن نادەین کە دیسان بە گوشار خستنە سەرمان، ڕێگریمان لێ بکەن بۆ گەیشتن بە ئامێری بەرگری و دەستی کەسانی تر بۆ هەر شتێک و هەموو جۆرە چەکێک ئاوەڵا بێت.

ڕاشیگەیاند: بەداخەوە دەبینین کە ئەمڕۆکە بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەوتووترین چەکەکانی خۆیان دەنێرن بۆ بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆڵی گرنگیان لە پەرە سەندنی بنکە ناڤۆکییەکانی ناوچەکە هەیە کە بە دڵنیاییەوە خۆیان ناوەندگەلێک بۆ دروست کردنی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری دروست دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە جەخت لە سەر ئەوەی کە بەرپرسانی فەرەنسەوی ئەبێ لە ئەو بوارە پێداچوونەوەیان هەبێت و هەڵوێستەکانی خۆیان لێک بدەنەوە، وتی: پێم وایە کە ئەو کاتە بە ئاسانی تێدەگەن کە پرسی مووشەکی ئیران گفتوگۆی لە سەر ناکرێت.

قاسمی لە وەڵامی پاگەندەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە دانوستانی مووشەکی لە گەڵ بەرپرسانی ئێران زیادی کرد: ئێمە لە گەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی ئەورووپی دانوستانی سیاسی خۆمان بە شێوەی بەردەوام و رێکوپێک هەیە.

ناوبراو وتی: لە گەڵ وڵاتی فەڕەنسا لە ئاستی جێگری وەزارەتی کاروباری دەرەوە بە شێوەی ڕێکوپێک کۆبوونەوەگەلێک لە ساڵدا و لە تاران و پاریس بەڕێوە دەبەین کە لە ڕاستیدا دانوستانی سیاسی دوو وڵاتەکەیە و لە ئەو دانوستانە سیاسییە ئێمە لایەنێکی بەربڵاو لە پرسی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتەکە لە بوارە جیاوازەکان لەوانە پرسی دوو لایەنە، ناوچەیی، جیهانی و گۆڕانکاری نێودەوڵەتی لێک دەدەینەوە و باسی لە سەر دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی زیادی کرد: لە ئەو دانوستانەدا هەڵوێستی خۆمانمان زۆر جار بە لایەنی فەڕەنسەوی ڕاگەیاندووە کە چلۆن چلۆن ڕوانگە و تێگەیشتنێکیان لە پرسی بەرگری و مووشەکی ئێران هەبێت.

قاسمی وتی: ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین کە وڵاتانی تری جیهان بیانەوێت لە ئەو جۆرە پرسەدا ئێمە بخەنە ژێر گوشارەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بە هۆی ئەزموونی مێژووییەوە سەبارەت بە پرسی بەرگری ئێران کە پێوەندی بە سەروەرایەتی نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاک، چارەنووس و بەرژەوەندییەکانی هەیە نە دەتوانین لە گەڵ کەسانی تر گاڵتە بکەین نە ئەوە سادە و ساکار ببینین و نە دەتوانین لە بەرچاوی نەگرین کەواتە ئەمە پرسێکی بنەرەتییە کە ئێمە هەر لەم ڕێگایەدا ڕێگامان درێژە دەدەین.

News Code 24637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =