ئه‌مریکا به‌ ته‌واوی له‌ سووریا ناکشێته‌وه‌

به‌ربژاری سنای ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا وتی: ئامانجی ئه‌مریکا له‌ سووریا ته‌نیا له‌ناو بردنی داعش نه‌بوو، به‌ڵکوو لابردنی ئه‌سه‌دیش و سنووردار کردنی ئێرانیش بووه‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - عه‌بدول حه‌مید به‌یاتی: بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ کشانه‌وه‌ی له‌ سووریا کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێنا.

له‌ لایکه‌وه‌ کوردی سووریا شۆک بوون و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ئیسڕائیل و هاوپه‌یمانه‌کانی واشنتۆن له‌ ناوچه‌که‌ نیگه‌رانی خۆیان له‌ دۆخی سووریا دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌م وڵاته‌ ڕاگه‌یاند.

هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئه‌مریکا هێشتا له‌ سووریا نه‌کشاوه‌ته‌وه‌ و فه‌ڕه‌نساش سه‌رقاڵی جێگیر کردنی هێزه‌کانی له‌ کوردستانی سووریایه‌. 

سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ ئارن مه‌نسۆنی، به‌ربژاری دیمکۆڕاته‌کان بۆ سینای ئه‌مریکا له‌ ساڵی ۲۰۱۸ گفتوگۆمنا ئه‌نجام داوه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت:

* دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا، جۆرێک له‌ گۆڕانگاری به‌ ستراتیژی ئیسڕائیله‌وه‌ ده‌بینین سه‌باره‌ت به‌ سووریا. ئایا ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بڕیاری کشانه‌وه‌ی ترامپ له‌ سووریا هه‌یه‌؟ ئایا کۆشکی سپی به‌ ئامانجه‌کانی له‌ سووریا گه‌یشتووه‌؟

ئه‌گه‌ر شه‌ڕی سووریا به‌ شه‌ڕی نیابه‌تی و جێگره‌وه‌یی بزانین، ده‌بینین که‌ ناکۆکییه‌کان له‌ نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان زیاتر بووه‌. ئیسڕائیل ئێسته‌ به‌ ئاشکرا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ هێزه‌کانی ئێران له‌ سووریا ده‌کاته‌ ئامانج. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ سووریا و ئێران هاوپه‌یمانی کۆنی یه‌کترن.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌بێت بێژم که‌ ئامانجی ئه‌مریکا له‌ چوون بۆ سووریا ته‌نیا له‌ناو بردنی داعش نه‌بوو، ئه‌مریکاییه‌کان چوون تاکوو ئه‌سه‌دیش له‌ سه‌ر کار لابه‌رن و ئێران سنووردار بکه‌ن. ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌ڕێکی سه‌پێندراو نییه‌ و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ حاڵی پشتیوانی کردن له‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ سووریا و یه‌مه‌نن.

* ئه‌گه‌ر وابێت که‌ ئامانجی ئه‌مریکا لابردنی ئه‌سه‌د و سنووردار کردنی ئێران بووه‌، بۆچی ترامپ بڕیاری داوه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا بکشێنێته‌وه‌؟

ئایا ئێمه‌ سووریامان چۆڵ کردووه‌؟ ئه‌مریکا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌کانی له‌ سووریا، ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌ و هاوپه‌یمانه‌ میانه‌ڕه‌وه‌کانی ئه‌مریکاش لاینگری ئه‌مریکا ده‌که‌ن.

News Code 24636

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =