ئیسرائیل دۆڕاوی سەرەکی ئاژاوەکانی ناوچەکەیە

بریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە دیدار لە گەڵ باڵوێزی ڕووسیا لە تاران وتی: ئیسرائیلییەکان دۆڕاوی سەرەکی ئاژاوە لە ناوچەکە دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گەڵ لوان جاگاریان باڵوێزی ڕووسیا لە تاران، دیدار و گفتوگۆی کرد.

بریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس و بەرپرسی گشتی کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە ئەزموونی سەرکەوتووی هاوکاری تاران و مسکۆ لە یارمەتیدانی سووریا و زەروورەتی هاوکاری له‌ پرسی ئاسایشی ناوچەکە، وتی: کارە سەربازی و هاندەرانەکانی ڕژێمی زایۆنی و پێشێل کردنی سه‌روه‌ری سووریا، هەڕەشەی جیدی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دێتە ئەژمار.

ناوبراو زیادی کرد: زایۆنییەکان دۆڕاوی سەرەکی ئاژاوە لە ناوچەکە دەبن.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە ئاسەواری ئەرێنی پێکهێنانی کۆمیسیۆنی باڵای پەرلەمانی هاوبەشی دوو وڵاتەکە، ئەو کارەی ئەزموونێکی سەرکەوتوو لە هاوکارییە ڕوو لە گەشەکانی نێوان دوو وڵاتەکە وەسف کرد و زیادی کرد: هاوکارییە پەرلەمانییەکانی دەوری گرنگیان لە چارەسەری برێک لەمپەرەکان و ئاسانکاری پێوەندی دەوڵەتی و کەرتی تایبەتی دوو وڵاتەکە هەیە.

لوان جاگاریان، باڵوێزی ڕووسیا لە تاران لە ئەو دیدارەدا وتی: ئێران و ڕووسیا خاوەن هەڵوێست و ستراتیژی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکانن و ئەو ئاستە لە پێوەندییەکان ئەبێ بپارێزرێت و بەردەوام بێت.

لایەنەکان لە ئەو دیدارەدا وێڕای پێشکەش کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە، لە سەر پرس و بابەتە هاوبەش و جێ سەرەنجەکانی دوو لایەن لەوانە پرسی دوو لایەنەی پەرلەمانی باس و گفتوگۆیان کرد.

News Code 24634

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =