ڕێککەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد باشترە لە هێرشی ئەردۆغان

به‌رپرسێکی کوردی سووریا ڕایگه‌یاند: کوردی سووریا پێیان باشتره‌ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ڕێکبکه‌ون تاکوو ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ بده‌ن سوپای تورکیا به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ردۆغان هێرش بکاته‌ سه‌ریان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بلۆمبێرگ، بەرپرسانی کوردی سووریا ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ هەوڵ دەدەن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا لەسەر ئیدارەدانی ناوچە کوردنشینەکان بگەنە ڕێککەوتن تا هەم سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی ئەو ناوچانە بپارێزن و هەم ڕێگری بکەن لە ئەگەری هێرشی تورکیا.

ئیلهام ئەحمەد له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌مریکا دەبێت پێش کشانەوە لە سووریا، بەستێن بۆ ڕێککەوتنی کورد و تورکیا فەراهەم بکەن و ڕێگاچارەی سیاسی بۆ داهاتووی سووریا و کوردەکان بدۆزنەوە.

ئه‌و هۆشداری دا: ئەگەر ئەمریکا پێش چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا ئەم وڵاتە چۆڵ بکات شەڕێکی دیکە داوێنی سووریا دەگرێتەوە.

ئەم بەرپرسە باڵای کوردی سووریا لەبارەی دانوستانی کوردەکان لەگەڵ حکوومەتی سووریا وتی: کوردەکان پێیان باشتره‌ لەگەڵ حکوومەتی سووریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد ڕێکبکەون تاکوو ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ بده‌ن سوپای تورکیا به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ردۆغان هێرش بکاته‌ سه‌ریان.

ئیلهام ئەحمەد زیادی کرد: کوردەکان نخشەڕێگایێکی ۱۱ مادەییان ڕادەستی دیمەشق و مۆسکۆ کردووە تا بە پێی ئەو نەخشەڕێگایە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە بارکووری سووریا بلکێندرێت بە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی حکوومەتەوە. ئەڵبەت دەبێت سیستەم بە شێوی لامەرکەزییەت بێت و جەختی کردەوە کوردەکان خوازیاریی سەروەریی خاکی سووریان و نایانەوێت لەم وڵاتە جوردا ببنەوە.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ کوردی سووریا زۆر دڵخۆش بە دانووستان لەگەڵ حکوومەتی سووریا نییه‌، بەڵام ناچارن لە نێوان هێرشی تورکیا و دانووستان لەگەڵ حکوومەتی سووریا ڕێگای دووهەم هەڵبژێرن.

ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی ئارام وتی: ئەم ناوچە بۆ کوردی سووریا ئارام نابێت، ئەگەر هێزی تورکیا کونترۆڵی ئەم ناوچەیە بەدەستەوە بگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ڕوو بدات ئەوا کوردەکان بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام بەرگریی لە خۆیان دەکەن.

News Code 24633

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =