زیاتر له‌ هه‌زار و ۳۰ بوومه‌له‌رزه‌ لە ئێرانی داوە

ڕێکخراوی ژئۆفیزیکی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی مانگی بەفرانباری ئه‌مساڵ زیاتر له‌ هه‌زار و ۳۰ بوومه‌له‌رزه‌ تۆمار کراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ زانکۆی تاران، ئه‌م بۆمه‌له‌رزانه‌ له‌ شوێنه‌ جۆراجۆره‌کانی ئێران و ناوچه‌ سنوورییه‌کان ڕوویان داوه‌ و له‌ لایه‌ن تۆڕی تۆمار کردنی بوومەله‌ره‌زه‌کانی ئێران تۆمار کراون.

له‌ مانگی بەفرانبار ۱۷ بوومه‌له‌رزه‌ به‌ گه‌وره‌یی ۴ ڕیشتر له‌ ئێران ڕووی داوه‌ که‌ گه‌وره‌ ترینی ۱۶ ی بەفرانبار له‌ گێڵانی غه‌ربی کرماشان بووه‌ به‌ هێزی ۵.۸ ڕیشتر.

له‌ ڕوویی ئامارییه‌وه‌ ۹۱۹ بووله‌رزه‌ به‌ گه‌وره‌یی ۳ ڕیشتر، ۹۲ بوومه‌له‌رزه‌ به‌ گه‌وره‌یی نێوان ۳ تا ۴ ڕیشتر، ۱۶ بوومه‌له‌رزه‌ به‌ گه‌وره‌یی نێوان ۴ بۆ ۵ ڕیشتر و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گه‌وره‌یی ۵ بۆ ۶ ڕیشتر ڕووی داوه‌.

News Code 24630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =