ئه‌مریکا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێی بۆ سووریا هه‌یه‌

ئاژانسێکی ئه‌مریکایی ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئه‌مریکا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێی بۆ سووریا داڕشتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بلۆمبێرگ، بینامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل هه‌وڵ ده‌دات تاکوو دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕازی بکات به‌شێک له‌ هێزه‌کانی له‌ باشووری سووریا بهێڵیته‌وه‌ تاکوو ڕێگری بکه‌ن له‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ حزبۆڵا له‌م ناوچه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نتانیاهۆ له‌ ترامپ داوای کردووه‌ که‌ به‌شێک له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف له‌ سووریا بمێننه‌وه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌م دوایه‌ بۆ جێگیر بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ته‌نه‌ف ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا دره‌نگ تر له‌ وڵاتی سووریا بکشێنه‌وه‌ یان لانی که‌م ته‌نیا به‌شێکی بکشێنه‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی جان بۆڵتۆن دوای سه‌ردان بۆ ناوچه‌که‌ باسی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا هه‌یه‌ و واشنتۆن له‌ کشانه‌وه‌ له‌ سووریا په‌له‌ ناکات، به‌ڵام بنیامین نتانیاهۆ جه‌خت ده‌کات له‌ ترامپ تاکوو هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا نه‌کشێنه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ بۆڵتۆن و که‌سایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی دژ به‌ ئێران له‌ ئه‌مریکا داوای ئه‌وه‌ دکه‌ن که‌ به‌شێک له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ته‌نه‌ف بمێنێته‌وه‌ تاکوو نیگه‌رانییه‌کانی ئیسڕائیل له‌م بابه‌ته‌ بڕه‌وێته‌وه‌.

News Code 24629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =