ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزی بەریتانیا و کوردی سووریا

لە ئۆپەراسیۆنێکی کەم وێنەدا هێزی کوردی سووریا و هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دژبە داعش لە ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئەنجامدا و ۲۰ هێزی داعشیان لەناو برد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، به‌ پێی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان، ئەم حەفتەیە لە ئۆپەراسیۆنێکی کەم وێنەدا هێزی کوردی سووریا و هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دژبە داعش لە ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئەنجامدا و ۲۰ هێزی داعشیان لەناو برد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م ئۆپراسیۆنه‌ دوو هێزی بریتانیایی بریندار بوون و له‌ ئه‌نجامیشدا ۲۰ ئه‌ندمای گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر کراون. ئۆپراسیۆنه‌که‌ له‌ گوندی شیفا و ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌ژین به‌ڕێوه‌ چووه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ۳۰ هێزی تایبه‌ت و قه‌ناس شکێنی بریتانیا له‌م ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ کوردی سووریا به‌شداریان کردووه‌.

هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ دواین ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆیان توانیانه‌ گوندی باغۆز که‌ دواین پێگه‌ی داعشییه‌کان له‌ سووریا بووه‌ کۆنترۆڵ بکه‌ن و سه‌رقاڵی خاوێن کردنه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ری گونده‌که‌ن.

News Code 24628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =