ژماره‌یه‌ک چه‌کی داعشییه‌کان له‌ سامرا دۆزرایه‌وه‌

هێزه‌ عێراقییه‌کان ژماره‌یه‌ک چه‌کی تیرۆریسته‌کانی داعشیان له‌ ناوچه‌ی یه‌سره‌ب له‌ سامڕا دۆزیه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، هێزه‌کانی عێراق به‌رده‌وامن له‌ پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ جۆراجۆره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ داعشییه‌کان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌کانی عێراق به‌ تازه‌یی ئۆپراسیۆنی خاویة کردنه‌وه‌ی شاری سامڕایان ده‌ست پێ کردووه‌.

له‌ میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌، هێزه‌ عێراقییه‌کان توانیان ژماره‌یه‌ک چه‌کی تیرۆریسته‌کانی داعش بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ سه‌ردا بگرن.

به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م چه‌کانه‌ دوای ئه‌وه‌ ڕووی دا که‌ زانیاری زۆر ورد سه‌باره‌ت به‌ چالاکی داعشییه‌کان به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان گه‌یشت.

News Code 24623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =