تورکیا ۳۹۸ جار هه‌رێمی کوردستانی بوردومان کردووه‌/ کوژرانی ۲۰ که‌سی سڤیل

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە: لە ماوەی چوار ساڵدا تورکیا ٣٩٨ جار لە رێگای فڕۆکەوە بۆردومانی ناوچەکانی ھەرێمی کردووە و زیاتر لە ٢٠ ھاووڵاتی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە:"بۆمباران و تۆپباران کردنی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە چ لە رێگای فرۆکە جەنگییەکانیان وە یاخود تۆپخانەکانیان وە بگرە ھەندێ جارلە لایەن ھێزە زەمینیەکانیانەوە بووەتە مایەی زیان گەیاندن به‌ هه‌رێم .

ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌م بوردومانانه‌ بووەتە ھۆکاری ڕووخان و چۆڵکردنی گوندەکان و ڕووخاندی خەستەخانە، خوێندگاکان، رێگا و بانەکان، پرد و شەھیدکردنی خەڵک".

جەبار یاوەر  ئاشکرای کردووه‌ که‌ " لە ماوەی چوارساڵی ڕابردودا حکومەتی تورکیا ٣٩٨ جار لە رێگای فڕۆکەوە بۆردومانی ناوچە سنوورییەکان و گوندەکانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، جگە لەوەش ٤٢٥ جار بە ھۆێ تۆپخانەوە بۆردومانی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەرێمی کوردستانی کردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە : بە ھۆی بۆردومانەکانەوە  ٢٠ کەس لە ھاووڵاتیانی بێ گوناە لەو گوندانە گیانیان لە دەست داوە وە تا ئێستا ٢٨٨ لە گوندەکانی سنووری بۆردومان کردووە.

News Code 24622

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =