عێراق به‌شداریی هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دژ به‌ ئێران ناکات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ به‌غدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران قبووڵ ناکات.

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم له‌ وڵامی پرسیارێکی که‌ ئایا عێراق به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی دژه‌ ئێران له‌ له‌هستان ده‌کات یان نا وتی: ئێمه‌ دژی چووینه‌ جه‌مسه‌رییه‌کانین، به‌ تایبه‌ت جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌ک که‌ دژی وڵاتی دراوسێی ئێمه‌ ئێران بێت.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بانگ‌یشت نه‌کراوین بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ و ئه‌گه‌ریش بانگهێشت بکرێین، ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه‌ و به‌ ئاشکراش له‌باره‌یه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ین، ئێمه‌ به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ ناکه‌ین که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ناوچه‌که‌ نه‌بێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ کۆمکاری عه‌ره‌بی وتی: ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی ئه‌ندامیه‌تی سووریا له‌ کۆمکاری عه‌ره‌بی نه‌بووین، سووریا یه‌کێک له‌ وڵاتانی دامه‌زرێنه‌ری کۆمکاری عه‌ره‌بییه‌، به‌ ئاشکرا ده‌ڵیم نابێت سووریا له‌م ڕێکخراوه‌ دوور بخرێته‌وه‌ و ئه‌م کاره‌ سته‌م بوو ده‌رحه‌ق وڵاتی سووریا.

News Code 24621

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =