به‌غدا ته‌قه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خه‌ڵکی شیلادزێ ئیدانه‌ کرد

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌قه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خۆپیشانده‌رانی دهۆکی ئیدانه‌ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌قه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خۆپیشانده‌رانی دهۆکی ئیدانه‌ کرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له‌ خه‌ڵکی ناڕازی شیلادزێی له‌ پارێزگای دهۆک ئیدانه‌ کرد.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌ که‌ سوپای تورکیا فڕۆکه‌کانی لا ئاتێکی زۆر نزمدا به‌ سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ فڕاندووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ترساندنی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و ئه‌مه‌ش له‌ هیچ یاسایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌گونجاوه‌ و به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها باڵوێزی تورکیا له‌ به‌غدا بانگهێشت کرد تاکوو ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌م کاره‌ به‌ لایه‌نی تورکیا ڕابگه‌یه‌نێت.

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی عێراق ئاماژه‌ی دا که‌ خه‌ڵکی شیلادزێی عێراق له‌ ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان ناڕازین و له‌ دژی ئه‌م جێگیر بوونه‌ خۆپیشاندانیان کردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ هۆی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ هێزه‌کانی تورکیا ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵکی سڤیل کرد و یه‌ک که‌س کوژراوه‌ و پێنج که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

له‌ میانه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ ۸ تانکی تورکیا سووتێندراوه‌ و ئامێره‌ سه‌ربازییه‌کانیان تێکشکێندراون.

دواجار هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ کۆنترۆڵی بنکه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیایان له‌ ده‌ست گرتووه‌ و خه‌ڵکی ناچه‌که‌ش بڵاوه‌یان کردووه‌.

News Code 24618

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =