توانای هێرشبه‌ریی ئه‌رته‌ش به‌رزتر ده‌که‌ینه‌وه‌

فەرماندەی هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران وتی: هێزی وشکانی لە جێبەجێ کردنی تاکتیکە نوێیه‌کان سەرکەوتوو بووە و تاکوو ئەو جێگەی بتوانین هێرشبەریی ئەرته‌ش بەرز دەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، سەردار کیومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران لە مانۆڕێکی سەربازی وتی: یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم مانۆڕە گۆڕینی تاکتیکی هێزی وشکانی بوو کە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بوو. هێزی وشکانی لە ڕووی جووڵەی بە پەلە، هێلی بۆرن، گواستنەوەی ئامێری قورس و هێزی هێرش بردن سەرکەوتوو بووە و ئەمە نیشانی دا لە ئامادەیی تەواو دان.

ئەو زیادی کرد: هێزی وشکانی لە جێبەجێ کردنی تاکتیکە نوێیه‌کان سەرکەوتوو بووە و تاکوو جێگەی بتوانین دەسەڵاتی هێرشبەری ئەرته‌ش بەرز دەکەینەوە. توانی توپخانەکانی ئەرتەش لە مانۆڕی لەناو بردنی بە پەلەی ئامانجەکان زۆر سەرکەوتوو بوو. سەرکەوتنی ناوەندی فەرماندەیی لە کۆنترۆڵ وەها ئۆپرسیۆنێکی ئاڵۆز یەکێکی دیکە لە سەرکەوتنەکان بوو.

سەردار حەیدەری وتی: هێزەکانی ئێمە زۆر بە باشی بەهەماهەنگی لەگەڵ یەکتر مانۆڕەکەیان ئەنجام دا. ئێمە هەوڵمان دا کە ئەرتەشی ئێران هێزی هێرشبەری بەرز بێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش زۆربەی یەکینە جێگیرەکانمان بۆ یەکینەی گەڕۆک گۆڕیوە و دەستبەجێ دەتوانن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جوڵە بکەن. ئەمەش سەرکەوتنێکی مەزنە.

فەرماندەی هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران ئاماژەی دا: وەک کاتی شەڕی ئێران و عێراقژکە هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران سەڵماندی هێزێکی یەکجار گرنگە ئەمجارەش لە ئامادەیی تەواو دایە و توانی بەرگری و ڕووبەڕوو بوونەوەی هەرجۆرە دەستدرێژیی کردنێکی هەیە.

News Code 24615

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =